فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی لە گوندی ئارەنان
دوشەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۴   |  14-07-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۳ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “ئەیووب ئەحمەدی” تەمەن ۲۹ ساڵ، “عابید ئەحمەدی”، “عەلی ئەحمەدی” و “دیار ئەحمەدی”، چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ئارەنان”ی سەر بە شاری سنە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی ئەو چوار هاووڵاتییە  کە ئەندامی یەک بنەماڵەن، بەبێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئەنجام دراوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە. شایانی باسە، ئەیووب ئەحمەدی، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ۱۶ی ڕەزبەری پارەکە و عەلی ئەحمەدی و دیار ئەحمەدی لە ڕێکەوتی ۲۴ی خەرمانانی هەمان ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک ئازاد کرابوون.