بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی تێگزاس
سێشەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۴   |  15-07-2025

ژماری قوربانیانی لافاوەکەی ویلایەتی تێگزاس، بۆ ١٣١ کەس بەرزبووەتەوە و هیشتا ٩٥ کەسیش هەروا بێسەروشوێنن.
دەستەی کەشوهەوای نیشتمانی ئەمریکا هۆشداری دا، ئەگەری بارانێکی بەخوڕ دوای ١٠ ڕۆژی دیکە لە ناوەڕاستی تێگزاس هەیە، کە لە ڕیۆ گراندی ڕۆژهەڵاتەوە تاوەکوو سان ئەنتۆنیۆ ئۆستن درێژ دەبێتەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بارانێکی بەخوڕ لە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ باریی و 131 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. هێشتا تیمەکانی گەڕان بەدرێژایی ڕووباری گوادالوپ بەدوای قوربانیان دا دەگەڕێن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتداران، هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، زیاتر لە 160 کەس بێسەروشوێن بوون.