سەپاندنی شەش حوکمی ئێعدام بەسەر سێ بەندکراوی سیاسی
سێشەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۴   |  15-07-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “مەسعوود جامعی”، “عەلیڕەزا مۆرادسی” و “فەڕشاد ئێعتمادی فەر”، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەهواز هەرکام بە دوو جار ئێعدام و یەکساڵ زیندان مەحکووم کراون.
هەروەها “سامان حۆرمەت نژاد” و “داوود حۆرمەت نژاد” دوو تۆمەتباری دیکەی ئەم پەروەندەیە، سەرجەم بە ٢٧ ساڵ زیندان مەحکووم کراون. شایانی باسە، حوکمی دەرکراو لە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ بەم بەندکراوانە ڕاگەیەندراوە. جێگای ئاماژەیە، دادوەر ئەدیبی مێهر سەرۆکی دادگای شۆڕشی ئەهواز، “فەڕشاد ئێعتمادی فەر و عەلیڕەزا مۆرادسی” و “مەسعوود جمعی” بە تۆمەتی “ئەفساد و فی ئەڕز”، “ئەنداموون لە گرووبە دژبەرەکان” و “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” هەرکام بە دوو جار ئێعدام و یەکساڵ زیندان مەحکووم کردووە.