فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی پێترۆشیمی ماڕوون
سێشەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۴   |  15-07-2025

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کرێکارانی شیرکەتی پێترۆشیمی ماڕوون، لە ناڕەزایەتیی بە پێشێل کرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها هەڕەشەی دەرکران لە هاوکارە مافخوازەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
پێرسۆنێلی شیرکەتی پێترۆشیمی ماڕوون بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک، وێڕای ئاماژە بە بارودۆخی نالەباری شیرکەت و ئاماژە بە خواستەکانی خۆیان لەوانە: “بڕینی مەزایا و حەقی زێدەکاری، نەمانی ژەمی خواردن و چوونەسەرەوەی سەعات کاری، هەڕەشەی دەرکرانی کرێکاران و دانانی بەڕێوەبەرانی نالایق لە شیرکەت لەوانە، ئەخلاقی، گوڵزار و فەرۆخی زادە”، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.