کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیڕکەتی فوولاد سەیادان ئەبهەر
سێشەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۴   |  15-07-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کرێکارانی شیڕکەتی فوولاد سەیادان ئەبهەر، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان، نەدرانی بڕی چەندین مانگ حەقدەست و مەزایایان، نەدرانی حەقی زێدەکاری و هەروەها نەبوونی بیمەی کۆمەڵایەتی، لە بەرامبەر ئەم شیرکەته دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەوتەی کرێکارانی ناڕازی، هێشتا حقووقی مانگەکانی گوڵان و جۆزەردان پەرداخت نەکراوە و تەنانەت حەقی زێدەکاری و جێژنانەکانیشیان هەروا ماوەتەوە و لە بیمەکانیان نەگونجێندراوە. دەشڵێن: بەڕێوەبەرانی شیرکەت تەنیا بەڵێن دەدەن، بەڵام ژیانی ئێمە لەژێر باری ئابووری وێران بووە و تەنانەت فیشێکی حقووقی سادەمان نییە.