بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکێتییە کرێکارییەکان لەدژی بەنیزامی کردنی ئۆرووپا لە ئاڵمان
چوارشەممە ۲۵-۰۴-۱۴۰۴   |  16-07-2025

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کۆنفڕانسێک لەسەر بیرۆکەی بۆنیاتنەرانەی یەکێتی سەراسەری کرێکاران، لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، لە سێهەمین کۆنفڕانسی سەراسەری یەکێتییە کرێکارییەکان بۆ ئاشتی کە لە شاری “زاڵتس گیتێر” و لەسەر داهێنانی ئەنجومەنی “ڕۆزا لۆکزامبۆرگ” و یەکێتیی “IG Metall” بەڕێوەچوو، کەسایەتییە سیاسییەکان، چالاکانی یەکێتییەکان و کارناسانی ئابووری، بە جەخت کردنەوە لە سەر هزری وێرانکەری نیزامی گەری و دواهاتەکانی لەسەر دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سیاسەتی چینایەتی، خوازیاری کۆتایی هێنان بە ڕەوتی خێرا و هەزینە هەڵگری فرۆشتنی چەک بە ئاڵمان و یەکێتییە ئۆرووپا بوون.