فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ساسان چەمەنئارا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە ئیلام
پێنجشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۴   |  17-07-2025

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲۵ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ساسان چەمەنئارا، هونەرمەندی خەڵکی شاری ئیلام لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لەو شارەدا دەستبەسەر کرا.
جەواد چەمەنئارا، برای ئەو هاووڵاتییە لە لاپەڕەی ئێکسی خۆیدا نووسیویەتی: ساسان پێرێ ڕاگەیەندراوەیەکی لە لقی لێپرسینەوەی ئیلام وەرگرتووە کە لەوێدا بە دەستڕاگەیشتنی نایاسایی بە دەیتاکان و سیستەمە کۆمپیوتەری و زانیاری‌نێرەکان تۆمەتبار کراوە. شایانی باسە، ساسان چەمەنئارا هەمان ڕۆژ بە مەبەستی
دیتنی پارێزەرەکەی لە ماڵەکەی هاتۆتە دەرەوە کە لە لایەن ۹ کەسەوە هێرش کراوەتە سەری و دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە، ساسان چەمەنئارا مانگی ڕەشەممەی ١٤٠٢، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندەی دژ بە کۆماری ئیسلامی” بە سێ مانگ زیندان و پێبژاردنی بڕی ۲۰ ملیۆن تمەن،مەحکووم کرابوو.