فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان
پێنجشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۴   |  17-07-2025

سەرلە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۲۴ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی “کیانووش خەسرەوی سیاەبیدی” خەڵکی گوندی سیاەبیدی سەروو سەر بە شاری کرماشان لە زیندانی دیزڵئاوا جێبەجێ کرا.
شایانی باسە، ناوبراو ۶ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بەندکراوێک بە ناوی “قاسم عەزیزی” بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە زیندانی ناوەندیی بیرجەند ئێعدام کراوە.