ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە لێوارئاوەکانی ئەلاسکای ئەمریکا
پێنجشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۴   |  17-07-2025

بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ و ٣ دەهومی ڕێ شتەر، لە لێوارئاوەکانی ئەلاسکای ئەمریکا ڕوویدا و بەهۆی ئەوەشەوە زەنگی ئاگەدارکردنەوەی ڕوودانی سونامی لێدراوە.
بەپێی زانیاری دەستەکە، بوومەلەرزەکە بە دووری ٨٧ کیلۆمیتر لە باشووری ساند بوینت و بە قوڵایی نزیکەی 20.1 کیلۆمیتر، ڕوویداوە. بەهۆی مەترسییەکانی بوومەلەرزەکە، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە، هۆشدارییان لە ڕوودانی سونامی لە باشوور و دوورگەی ئەلاسکا داوە.