دەستبەسەر کرانی ئەندامێکی گرووپی شاخەوانی هەڵۆ لە سەقز
پێنجشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۴   |  17-07-2025

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “ئەسعەد سەدیقی” خەڵكی گوندی “كاومەلە”ی سەر بە شاری سەقز و لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانی “هەڵۆ”، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
شایانی باسە، دەستبەسەركرانی ئەسعەد سەدیقی لە ماڵەكەی خۆی و بە بێ هیچ هۆکارێک ڕوویداوە. تا ئێستا زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە، لەبەر دەستدا نییە.