سەپاندنی حوکمی زیندان بە سەرهاووڵاتییەکی خەڵکی دێهگۆلان
پێنجشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۴   |  17-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، لەم دواییانەدا عەلی تەهماسبی، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵكی دێهگولان لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەكانی دووی ئەمشارە، بە ٢ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و ٣ مانگ و یەك ڕۆژی زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
شایانی باسە، ناوبراو لە لایەن دادگا بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی” ئەم حوکمەی بەسەردا سەپاوە. جێگای ئاماژەیە، عەلی تەهماسبی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە یەكێك لە شەقامەكانی دێهگولان دەستبەسەر و دوای چەند كاتژمێر لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆنی بە شێوەی كاتی تا كاتی كۆتایی هاتنی دادگاییەكەی لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد كرابوو. پێویستە بوترێ کە ئێدارەی ئیتلاعات تا ئێستا چەندین جار ئەم هاووڵاتییەی بانگ كردووە و ماڵەكەیان بە تەواوی پشكنیوە.