فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکڕان و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی چالاکێکی سیاسی لە ئیلام
هەینی ۲۷-۰۴-۱۴۰۴   |  18-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۲۵ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دایک و باوک و خوشکی “عەلی تەمری”، چالاکی سیاسی خەڵکی بەدەری ئیلام، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کران و بە توندی هەڕەشەیان لێکراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی تەمری، دایک و باوکی ئەو چالاکوانە سیاسییە هەڕەشەیان لێ کراوە کە لە ئەگەری ڕانەگرتنی چالاکی کوڕەکەیان، ناوبراو بەزوویی لە لایەن ئەندامانی ئەو ناوەندە ئەمنییەوە بێسەروشوێن دەکرێت. شایانی باسە، دایک و باوکی عەلی تەمری بەهۆی شۆکی پاش بانگکردنیان و هەرەشەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بەدرە، بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و بۆ چەند کاتژمێر لەژێر چاودێریدا داندراون. جێگای ئاماژەیە، عەلی تەمری مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٢ و هاوکات لەگەڵ بزووتنەوەی «ژن ژیان ئازادی» لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی کوردستان بریندار کرابوو و تا چەند مانگ، تا کاتی باشتربوونی باری تەندروستیی لە ناوەندە دەرمانییەکاندا خەوێندرابوو.