فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ئیبراهیم جانەفەرد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە بۆکان
شەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۴   |  19-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ۲۱ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “ئیبراهیم جانەفەرد” تەمەن ۲۳ ساڵ و خەڵکی گوندی «ڕەحیم خان»ی سەر بە شاری بۆکان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانه. شایانی باسە، ناوبراو پێشتر، لە ڕۆژی دووشەممە ۴ی گوڵانی ١٤٠٢، لە لایەن لقی ۱۱۰ی دادگای تاوانەکانی دووی بۆکان بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان» حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.