فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٤٦کەس بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە پارێزگای فارس
یەکشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۴   |  20-07-2025

ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە پارێزگای فارس، ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سوور لە پارێزگای فارس ڕایگەیاند، پاسێک کەگەشتیارانی لە شارەکانی قیر و کارزین بەرەو شاری مەشهەد دەگواستەوە، لە گەردەنەی موک لە ڕێگای نێوان کوار و فەیروزئاباد وەرگەڕاوە. ئاماژەی بەوەش کرد، “دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن چوونە شوێنی ڕووداوەکە، لەوێش تەرمی قوربانییەکان و بریندارەکان بۆ چەند نەخۆشخانەیەکی نزیک شوێنی ڕووداوەکە گواسترانەوە”. وتیشی: باری تەندروستی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیرە، هێشتا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە، لە کاتێکدا لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دەستنیشانکردنی ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.