فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی وزەخانەی داڵاهۆ
یەکشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۴   |  20-07-2025

لەدرێژەی سەرنج نەدان بە یاسا و پەسەندکراوەکانی ستادی ئاسانکاری، ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە کرێکارانی تەعدیل کراوی وزەخانەی داڵاهۆ، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی ئێعترازی ، خوازیار گەڕانەوەیان بۆ سەر کار بەپێی بڕیاری شوڕای دابین کردنی پارێزگا، شارستانەکان و پەسەندکراوەکانی ستادی ئاسانکاری لە ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوە و ١٣ی جۆزەردان بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی بە پێشگرتن بە گۆڕینی شیفتەکان و چوونی پێرسۆنێلی ڕۆژکار، هەوڵیان دابوو کە دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان بە بەرپرسان بگەیەنن.