فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان
دوشەممە ۳۰-۰۴-۱۴۰۴   |  21-07-2025

سەرلە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “عەبدولجەلیل دەرکزێهی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی چاەئەحمەد سەر بە شارستانی تەفتان، “نێعمەتوڵڵا شەهنەوازی” خەڵکی شارستانی خاش سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و “داریوش شەبەخش” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی گولچا سەر بە بەخشی کورینی زاهێدان کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات.
هەروەها سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “محەممەد ئەحمەد خانی” بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی ناوەندیی ئەلیگودەرز بەکردەوە دەرهات. لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “یەعقووب مۆرادی” تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی گورگان، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بەکردەوە دەرهاتووە.