فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی سێ کرێکار بەهۆی تەقینەوەی تانکی هەڵگرتنی سووتەمەنی لە قوروە
دوشەممە ۳۰-۰۴-۱۴۰۴   |  21-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، شەوی یەکشەممە ٢٩ی پوشپەڕی ١٤٠٤، بە هۆی تەقینەوەی تانکی هەڵگرتنی سوتەمەنی لە دوکانێکی ناوچەی پێشەسازی شاری قوروە، سێ کرێکار لەوانە دوو منداڵ بریندار و توشی سوتاوی بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی ئاگر کەوتنەوە لە دوکانەکە و لە ئەنجامیدا، کرێکارێکی تەمەن ١٨ ساڵ لەگەڵ دوو تازەلاوی تەمەن ١٦ و ١٧ ساڵ کە لە کاتی ڕووداوەکەدا خەریکی کارکردن بوون بریندار و توشی سوتاوی بوون. شایانی باسە، بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بەهەشتی قوروە کراون. تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە سەر ناسنامە و بارودۆخی جەستەیی ئەم سێ کرێکارە، لەبەردەست نییە.