فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی سەربازێک لە ناۆچەی سنووری بانە
سێشەممە ۳۱-۰۴-۱۴۰۴   |  22-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “سینا سەتاروەند” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵكی پیرانشار و سەربازی هەنگی سنووری بانە، لە ئەنجامی پێکدادانێکی چەكدارانە كوژرا.
ئەم پێکدادانە چەكدارانە لە نزیكی بورجەكی سەربازی پایگای نەنۆڕی شاری بانە رووی داوە و یک کاتژمێری خایاندووە. جێگای ئاماژەیە، هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ یەک لە حیزبە كوردستانییەكان بەرپرسیارێتیی ئەم پێکدادانەیان وەئەستۆ نەگرتووە.