فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناجێگیربوونی بارودۆخی تەندرووستی دوو پەناخوازی ئێرانی لە تورکییە
سێشەممە ۳۱-۰۴-۱۴۰۴   |  22-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، “لەیلا عەزیزی” تەمەن ۳۶ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز و هاوژینەکەی بەناوی “ناسر مەحموودی” تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان و لە چالاکانی سیاسی، لە کەمپی “ئاغری” لە پارێزگای ئاگری تورکییە لە بارودۆخێکی سەختدا ڕاگیراون.
بە وتەی رۆیا عەزیزی، خوشکی لەیلا عەزیزی، ناوبراو بەهۆی دەستبەسەرکرانی درێژماوەی و مەترسیی ڕادەستکردنەوەیان، لەژێر گوشاری سەختی دەروونیدایە و نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەکی تەندروستی لە کەمپدا بووەتە هۆی ئەوەی کێشەی تەندروستییان بۆ ساز بکرێت. لەیلا عەزیزی و ناسر مەحموودی پێشینەی چالاکی سیاسییان هەیە و لە ئەگەری گەڕاندنەوەیان بۆ ئێران لەگەڵ سەپاندنی  سزای قورس و نامرۆڤانە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕووبەڕوو دەکرێنەوە. ئەو دوو هاووڵاتییە ١٠ مانگ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکییە لە شاری تاتوانی سەر بە پارێزگای بەتلیس دەستبەسەر کران و بۆ کەمپی ئاغری گواسترانەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ مانگ، تا ئێستاش لەو کەمپە ڕاگیراون و مەترسیی ڕادەستکردنەوەیان لە ئارادایە.