دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە پیرانشار
چوارشەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۴   |  23-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەكشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حەسەن ئەسەكی بەغدادی، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵكی پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەكان دوای لێدانی توندی حەسەن ئەسەكی بەغدادی، ماڵی ئەم هاووڵاتییەیان بە تەواوی پشكنیوە. هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.