فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی لە شاری سەقز
چوارشەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۴   |  23-07-2025

ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لەتیف مورادی (دێهیار)، موزەفەر مورادی (پارێزەر) و براکەی بەناوی بێهزاد مورادی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “مێرگە نەخشینە”ی سەر بە شاری سەقز، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی پاسگای “میرەدێ” دەستبەسەر کران. دوو هاووڵاتیی دیکەش دەستبەسەر کراون کە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەیان بەدواداچوون دەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەدا ڕاگەیاندووە، ئەو هاووڵاتییانە بەهۆی ناڕەزایەتی سەبارەت بە لەناوبردنی باخەکان، ڕێگاوبان و چیاکانی دەوروبەری گوندی مێرگە نەخشینە لە لایەن کۆمپانی دەرهێنانی کانگای زێڕەوە دەستبەسەر کراون. پێشتر کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان بە واژۆکردنی نامەیەک، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی چالاکییەکانی کانگای زێڕی سەقزیان بەهۆی مەترسییە ژینگەییەکانی کردبوو. هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە کەمپەینێک لە لایەن خەڵک بە مەبەستی ڕاگرتنی چالاکییەکانی کانگا و کارخانەی زێڕی سەقز پێکهاتووە.