فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی هاووڵاتییەک بەتەقەی هێزەکانی ڕژیم لە کەنگاوەر
چوارشەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۴   |  23-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی دووشەممە ۳۰ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “بەهمەن کازمی” ناسراو بە “بەهمەنە لوڕ”، تەمەن ۳۵ ساڵ و خەڵکی شاری کۆهدەشت، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان لە خاڵی پشکنینی شاری کەنگاوەر کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهمەن کازمی لەحاڵێکدا کە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە خاڵێکی پشکنین تێپەڕ دەبوو، کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە و گیانی لەدەست داوە. بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لانیکەم ۱۶ هاووڵاتیی کە ۵ ژن و یەک منداڵیش لە ناویان دا هەیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژراون.