فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری سەڵماس
چوارشەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۴   |  23-07-2025

ڕۆژی سێشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لەتیف یەعقووبی، كۆڵبەری تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵكی گوندی “كۆزە ڕەش”ی سەر بە شاری سەڵماس، بە هۆی قووڵی برینەكانی لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم كۆڵبەرە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لە كاتی كۆڵبەری لە ناوچەی سنووریی سەڵماس لە لایەن هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی كرابوویە ئامانج و بە هۆی برینەكانییەوە بۆ نەخۆشخانە گواسترابوویەوە.