فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کران و نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان
چوارشەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۴   |  23-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، كاوە ڕەحیمی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵكی بۆكان و دانیشتووی گوندی “ناچیت”ی سەر بەمشارە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەكەی بە بەكارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە ورمێ گواستراوەتەوە و دوای تێپەڕینی ٢٢ ڕۆژ، زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیتلاعات بە بێ هیچ هۆکارێک و بە بەكارهێنانی توندوتیژی، شكاندنی درگا و دەلاقەی ماڵەكە و پشكنینی، هەوڵی دەستبەسەركردنی ئەم هاووڵاتییەیان داوە. تا ئێستا زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.