فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەریوان
پێنجشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۴   |  24-07-2025

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، “محەممەد پەروازە” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە مەریوان،  لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەمشارە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی محەممەد پەروازە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، لە سێ ڕای گوندی نێ بووە. شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە کەمئەندامە و خاوەن پێداویستی تایبەتە و پێشتر دەستبەسەر کراوە و حوکمی دادوەری هەبووە. تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێندراوەکان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.