کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە
شەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۴   |  26-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، شەوی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “بارزان ساڵحی”، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی ئەمشارە کوژراوە.
بارزان ساڵحی تەمەن ٣٨ ساڵ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە. بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی بانە کراوە.