فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی گرووپی سپای عەدڵ بۆ سەر دادگای زاهێدان
شەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۴   |  26-07-2025

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ژمارەیەک لە چەکدارانی سەربە گرووپی “سپای عەدڵ”، هێرشیان کردە سەر دادگای شاری زاهێدان.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەربە ڕژیم بڵاوی کردووەتەوە، چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی دادگا لە شەقامی ئازادی لە زاهیدان و لەگەڵ چوونە ژوورەوەیان بۆ نێو باڵەخانەکە دەستیان کردووە بە تەقە کردن. بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێرشەکە زیانی گیانیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە، بەڵام تاوەکوو ئیستا بەرپرسانی ئێران هیچ ئامارێکیان ڕانەگەیاندووە. شایانی باسە، گرووپی سپای عەدڵ، بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی دادگای زاهیدانی لە ئەستۆ گرتووە. بەگوێرەی زانیارییەکان ژمارەیەک کەس لە هێرشەکەدا بریندار بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک ناوچەکە.