سەپاندنی حوکمی ١ساڵ زیندان بە سەر کچێکی تەمەن٢٠ساڵ دا
دوشەممە ۰۹-۱۲-۱۴۰۰   |  28-02-2022
کچێکی تەمەن ٢٠ساڵی خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شاری سنە بە ناوی، “ئەژین ڕەحمانی” لە لایەن دادگای شاری بانە بە سەرۆکایەتی دادوەر عەلی محەممەد جەعفەری، حوکمی ١ساڵ بەندکرانی بەسەرداسەپا. نابراو بە تۆمەتی ئەندامەتی ئاشکرا لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیم، ئەو حوکمەی بەسەرداسەپاوە.