فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ٥٧ مانگ زیندان بەسەر نووسەرێکی خەڵکی ئاودانان
یەکشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۴   |  27-07-2025

بەگوێرەی هەواڵەکان، ناسر هیمەتی پزیشکی دەروونناس، نووسەر و شاعیری خەڵکی ئاودانان لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی ئیلام، بە تۆمەتی “هەوڵدان بە مەبەستی دانپێدانانی حکومەتی ئیسرائیل” حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران، بە تۆمەتی “بێرێزی کردن بە خامنەیی” حوکمی ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران و لەسەر کاناڵێکی تلگرامی بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
شایانی باسە، حوکمی سێ ساڵ و شەش مانگەکەی دەچێتە بواری جێبەجێ کردن. ئەمەش بە هۆی پەیڕەوکردنی ماددەی کۆکردنەوەی سزاکانە کە قورسترین سزا دەچێتە بواری جێبەجێکردن. بەپێی نوسینی خودی ئەم بەندکراوە سیاسیەی پێشوو، لە ڕێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە کاتی سەردانی بۆ لقی یەکی دادگای شۆرشی ئیلام بۆ یەکەمین جار دۆسیەکەی خۆی بینیوە و وردەکارییەکانی دۆسیەکەی خوێندوەتەوە. ناوبراو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.