کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی موعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٣ لە تاران
یەکشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۴   |  27-07-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە موعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵه ١٤٠٣، لە بەرامبەر وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە شاری تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بەوتنەوەی درووشمی “فاتمی درۆزن، دەستکەوتی بەڵێنەکانت کوا”، لەئاست بارودۆخی نالەباری گوزەران و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و هەروەها پەرداخت نەکرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، لە بەرامبەر بینای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی شاری تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.