فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە کرماشان
یەکشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۴   |  27-07-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی کرماشان، لە بەرامبەر بینای ئیدارەی گشتی تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی وەک “نە شەڕمان دەوێ و نە کوشتار، خۆش بژێویمان دەوێ بەردەوام” و “کرێکاری زیندانی، موعەلیمی زیندانی، دەبێ ئازاد بکرێ”،، خوازیاری بەکردەوە دەرهاتنی ماددەی ٥٤ی یاسای تەئمینی ئیجماعی، بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەی گوزەران و گرفتە دەرمانییەکانیان بوون.