قوربانی بوونی بەدەیان کەس بەهۆی پێکدادانی دوو قەتار لە ئاڵمان
دوشەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۴   |  28-07-2025

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دوو قەتار لە نزیک شارۆچکەی ڕیدیلینگ لە هەرێمی بادن فۆرتمبێرگ، لە ڕێڕەوی خۆیان لایاندا و بەهۆی ڕووداوەکەوە، چوار کەس لە سەرنشینانی ئەم دوو قەتارە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٠ کەسیش بریندابوون.
شایانی باسە، تا ئێستا هۆکارەکانی ڕووداوەکە ئاشکرا نەبوون، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستییان بە لێکۆڵینەوە کردووە. میدیاکانی ئاڵمان وێنە و ڤیدیۆی ڕووداوەکەیان گواستووەتەوە کە تیمەکانی فریاگوزاری هەوڵ دەدەن قەتارە تێکشکاوەکە لەسەر هێلی ئاسنینەکە لابدەن و بیگوازنەوە.