فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان
دوشەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۴   |  28-07-2025

سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “عەلیڕەزا میرفرووغی” تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی ئیسفەهان و “ساڵح حاتەمی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی مەسجێد سولەیمان، لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان بەکردەوە دەرهات.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ساڵح حاتەمی لە چوار سا لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. هەروەها عەلیڕەزا میرفرووغی، لە حەوت ساڵ لەمەوبەرەوە بە؟تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم لە ئیسفەهان بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.