کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی سەنعەتی نەوت
دوشەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۴   |  28-07-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کرێکارانی شاغڵ لە سەنعەتی نەوت و گازی جنووب، لانیکەم لە ١٠ پاڵاوگە و ناوەندی عەمەلیاتی، بەشێوەی هاوکات دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕزایەتییان بەڕێوەبرد.
کرێکارانی ناڕازی خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: بەکردەوە دەرهاتنی درووستی گەڵاڵەی ڕێکخستنی حقووقەکان، نەمانی هەڵاواردن لەنێوان کرێکارانی دائێمی، پەیمانی و گرێبەستی کاتی، دابین کردنی ئەمنییەتی شوغڵی، سەرنج نەدان بە وادە و بەڵێنەکانی پێشووی بەرپرسانی نەوت، بوون.