
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٤ بەرابەر لەگەڵ ٢٤ی جولای ٢٠٢٥، لە جەریانی ئاگرکەوتنەوە لە کێوی ئاویەری سنە، بەهۆی غەفڵەت و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی دەوڵەتی، چالاکوانانی ژینگەپارێز بەوپەڕی بوێری و لەخۆبوردووییەوە هەوڵی کووژاندنەوەی ئاگرەکەیاندا. بەڵام بەداخەوە سێ کەس لەم تێکۆشەرانە بەناوەکانی حەمید مورادی، چیاکۆ یوسفی نەژاد و خەبات ئەمینی گیانیان لەدەستدا.
ئاگر گرتنی کێوی ئاویەر و ئەو کاولکارییە ژینگەییانەی کە زۆربەیان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دەدرێت بابەتێکی بەڕێکەوت نییە، بەڵکوو سیاسەتێکی سیستماتیکە کە چەندین دەیەیە کۆماری ئیسلامی بە شێوازی جۆراوجۆر بەڕێوەی دەبات. لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا دەستبەسەرداگرتنی بەرفراوانی زەوی و دروستکردنی بەڵگەنامەی گوماناوی، لەلایەن تەعاونییەکان، ناوەندە نیزامی و ئەمنیەتییەکان بەشێوەیەکی بێوێنە پەرەی سەندووە. ئاگرکەوتنەوە لە ئاویەر لە درێژەی هەر ئەم سیاسەتانەدایە و کوردستان کە یەکێکە لە پڕ ئاوترین و بەپیتترین ناوچەکانی ئێران، قوربانیی بەڕێوەبردنی بەرنامە تایبەتەکانی دەسەڵاتە.
بەپێی ڕاپۆتی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە ئاگرتێبەردانەوە تا بڕینی دارستان و تێکدانی ژینگەی ئاژەڵەکان، دەرهێنانی لەڕادەبەدەری کانگاکان، گواستنەوەی زبڵ و ئاوەڕۆی ژەهراوی بۆ کوردستان، بێ تەدبیری و بایەخ نەدان بە قەیرانی ئاو و کێشەی وشکەساڵی، نەبوونی ژێرخانی پایەدار، لەناوبردنی جۆرەکانی بوونەوەر و نەبوونی بەرنامە بۆ بەرهەمهێنانەوە و وزەی پاک، هەتا سەرکوتی بەردەوامی ژینگەپارێزان و نەبوونی پەروەردەی بەخۆڕایی لەبواری پاراستنی ژینگە و ڕێگری نەکردن لە کارەساتەکانی وەک ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکان، هەر هەموویان ئەو سیاسەتانەن کە کۆماری ئیسلامی بە ئامانجی دیاریکراو بەرێوەی بردووە. بەڵام سەرەڕای هەموو سەکوتگەرییەکی سیتسماتیکی کۆماری ئیسلامی، لاوانی تێکۆشەر بە هوشیاری و بوێرییەوە، دەستیان داوەتە خۆڕێکخستن بۆ پاراستنی ژینگە.
حەمید مورادی و چیاکۆ یوسف نەژاد و خەبات ئەمینی لەو گەنجانە بوون کە لە خەبات بۆ ئامانج و بیروباوەڕە کۆمەلایەتی و ئینسانییە بەرزەکانیان و لەپێناوی پاراستنی ژینگەدا گیانیان فیدا کرد. بەشداریی بەرینی خەڵکی شاری سنە لە مەراسیمی بەخاکسپاردنیان لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو، نیشانەی هاوپشتیی و هاوسۆزی لەگەڵ بنەماڵەی ئەم ئازیزانە و ناڕەزایەتی و نەفرەت بەرامبەر نابەرپرسایەتیی ناوەندەکانی ڕژیم لەئاست ڕووداوە ژینگەییەکاندا بوو. هەلپەرستیی هۆکاری ئەم کارساتە، واتە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە دوو ڕۆژ “ماتەمینی گشتی” بۆ خامۆش کردنی تووڕەیی و نەفرەتی خەڵک بانگەواز کردووە، مەحکووم و شەرمەزار دەکەین.
شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان وێڕای سەرەخۆشی کردنی لە بنەماڵەی ئازیزانی گیانبەختکردوو و خەڵکی شاری سنە، بێ کفایەتیی ناوەندەکانی حکوومەت لە وێرانکردنی ژینگەدا ئیدانە دەکات. داوا لە جەماوەری ئازادیخواز دەکەین کە هاوپشتیی خۆیان بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن دەربڕن و یادی گیانبەختکردووانی ئەم کارەساتە بەرز ڕابگرن.
بەرز و بەڕێز بێت یادی حەمید مورادی و چیاکۆ یوسف نەژاد و خەبات ئەمینی
بڕووخێ ڕژیمی سەرمایەداریی کۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، بژی سۆسیالیزم
شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان
دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی
٢٨ی جولای ٢٠٢٥ی زایینی
واژۆکان: ئیتحادی سۆسیالیستی کارگەری، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری – حێکمەتیست، سازمانی ڕاهی کاریگەر، سازمانی فەدائیان (ئەقەلیەت) و هەستەی ئەقەلییەت
بڵاوکردنەوەی دووبارە: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە