فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان لە ئیستانبۆل
چوارشەممە ۰۸-۰۵-۱۴۰۴   |  30-07-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەڵمەتێکی نوێی دەستبەسەر کردن بۆ سەر شارەوانیی گەورەی ئیستانبۆل دەستی پێکردووە و ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی بەشی کارەبا و گواستنەوە، دەستگیر کراون.
لە پەراوێزی لێکۆڵینەوەکانی گەندەڵی دژی شارەوانیی گەورەی ئیستانبۆل، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردن ده‌ستی پێكردووه‌ و سەرۆکی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ فەرمانی دەستگیرکردنی ٢٥ بەرپرس و کارمەندی شارەوانیی دەرکردووە. لەو چوارچێوەیەدا، “عیرفان دێمیت”، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە و کارەبای شارەوانیی گەورەی ئیستانبۆل و بەشێکی زۆر لە به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌وانییه‌كه‌، دەستگیر کراون. تا ئێستا پێنج ئۆپەراسیۆن دژی شارەوانیی ئیستانبۆل ئەنجام دراون و ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک شارەوانییەکان و بەرپرسانی شارەوانییه‌كه‌ لە زیندانن. جێگای ئاماژەیە، سەرەتای ئەم مانگە، هەریەک لە سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئەدەنە، سەرۆکی شارەوانیی ئەدیامان وسەرۆکی شارەوانیی گەورەی ئەنتالیا، لەگەڵ ١٥ کەسی دیکەی سەربە جەهەپە، بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کراون.