دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
پێنجشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۴   |  31-07-2025

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەحمان ئەسلانی” تەمەن ٦٣ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەمشارە، دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و لەکاتی دەستبەسەر کرانی رەحمان ئەسلانی، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە سەر موبایلی ئەو و هاوژینەکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. جێگی ئاماژەیە، هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە.