فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ڕاگیرانی فەردین مەولوودی لە زیندانی ناوەندیی سنە
پێنجشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۴   |  31-07-2025

فەردین مەولوودی بەندکراوی سیاسی پێشوو و خەڵکی شاری سنە، زیاتر لە یەک مانگە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستاش لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگیراو. ناوبراو بە هۆی نەخۆشی توانای مانەوەی لە زینداندا نییە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بڕیاری دەستبەسەرکرانی فەردین مەولوودی، بۆ جاری دووەم درێژکراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەردین مەولوودی ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دوای یەک مانگ دەستبەسەر بوون لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرایەوە. ناوبراو هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانە بەرینەکانی هاووڵاتییان لە کاتی شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەستبەسەرکرابوو. جێگای ئاماژەیە، فەردین مەولوودی پێشتریش لانیکەم ٣ جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکرابوو و دوو جاریش لە لایەن دەزگای دادوەری حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.