فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان و پێبژاردنی پارە بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز
پێنجشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۴   |  31-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەوشارە، هەر یەک بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت” بە ۵ مانگ زیندان و سەرجەم بە ۱۰ مانگ زیندان مەحکووم کراون. شایانی باسە،ئەو حوکمە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.
هەروەها ئەو دوو هاووڵاتییە هەر یەک بە پێبژاردنی ۱۰ ملیۆن تمەن پارە مەحکووم کراون. جێگای ئاماژەیە، هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی، ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی گەلاوێژی ١٤٠٤. پاش ۳۱ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە و زیندانی ناوەندیی سەقز، بە دانانی بارمتەی ۱۰۰ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی‌هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان لە زیندان ئازاد کرابوون. شایانی باسە، ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.