فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێ کرانی سزای نامرۆڤانەی بڕینەوەی قامکی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
پێنجشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۴   |  31-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سزای بڕینەوەی چوار قامكی دەستی ڕاستی “مێهدی شاهیوەند”، تەمەن ٢٩ ساڵ، “هادی ڕۆستەمی”، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵكی ئیلام و “مەهدی شەرەفیان”، تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵكی خوڕەماوا، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ كرا.
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم سزای بە ئامادەبوونی پەیمان خان زادە، سەرپەرستی زیندانی ورمێ و سەعید نووری، جێگری دادستان لە ژووری جێبەجێكرانی سزاكان، دوای لێدانی دەرزی بێهێزی جێبەجێ كراوە.