ئازاد کرانی سروە شیری لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
دوشەممە ۱۳-۰۵-۱۴۰۴   |  04-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ۱۱ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سروە شیری، تەمەن ٢۳ ساڵ و خەڵکی گوندی «تەرەغە»ی سەر بە شاری بۆکان، دوای تێپەڕکردنی حەوت مانگ زیندان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە، ئەو هاووڵاتییە لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری بۆکان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت” بە هەشت مانگ زیندان بە هەژمارهێنانی ڕۆژانی پێشووی دەستبەسەربوونی مەحکووم کرابوو. سروە شیری لە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ و پەیمان شیری برای سروە شیری، بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان گواسترابۆوە.