فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی شەش بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی کەرەج
دوشەممە ۱۳-۰۵-۱۴۰۴   |  04-08-2025

بە پێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی شەش بەندکراو بە ناوەکانی “محەممەد گەلووسی” خەڵکی کرماشان، “فەریبۆرز حەقی” خەڵکی نوورئاوا و “عەلی حسێن پوور” خەڵکی کۆهدەشت، هەروەها “ڕەزا بەختاوەر و مەیسەم جودەکی”، هەردوو خەڵکی کەرەج، و “سەجاد پوردانش” خەڵکی تاران، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شەش بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەرکرابوون و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپێندرابوو.