ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی خوڕەمئاوا
سێشەممە ۱۴-۰۵-۱۴۰۴   |  05-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “سابیر عەزیزپوور”، تەمەن ۲۵ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سابیر عەزیزپوور چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو و لە ئاکامدا حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.