فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ
سێشەممە ۱۴-۰۵-۱۴۰۴   |  05-08-2025

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەبوبەکر عوقابی” خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ئەبوبەکر عوقابی تەمەنی ٥٠ ساڵە و خێزاندارە.
شایانی باسە، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە هیچ جۆرە زانیارییەک بەردەست نییە.