ناڕەزایەتیی خەڵکی زابۆل بە پچڕانی بەردەوامی بەرق
چوارشەممە ۱۵-۰۵-۱۴۰۴   |  06-08-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری زابۆل لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە ناڕەزایەتیی بە پچڕانی بەردەوامی بەرق، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان کە زۆربەیان ژن بوون، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئیدارەی بەرقی ئەمشارە، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی پەیوەندیدار، بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.