نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان
چوارشەممە ۱۵-۰۵-۱۴۰۴   |  06-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕەفێق مستەفایی، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵكی گوندی “مووسک”ی سەر بە شاری مەریوان،لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ شوێنی كارەكەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە و دوای تێپەڕبوونی حەفتەیەک چارەنووسی نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی كاری ئەم هاووڵاتییە كە كارگەی دروستكردنی ئاجۆرە و ناوبراویان دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.تا ئێستا زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران ، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێندراوەكان دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.