فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی ئەبووزەڕ سەیدی پاش سێ مانگ لە دەستبەسەر کرانی
پێنجشەممە ۱۶-۰۵-۱۴۰۴   |  07-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “ئەبووزەڕ سەیدی” بەندکراوی تەمەن ۳۱ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی، نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر لە لایەن دادگای شۆڕشی پاوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی نەیاری ڕژیم” بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.
ناوبراو لە ڕۆژی سێشەممە ۷ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی پاوە گواستراوەتەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا، ماوەی دوو مانگ و هەشت ڕۆژە کە لەو زیندانە ڕاگیراوە. ئەو بەندکراوە سیاسییە، پێشتر لە ساڵی ١٤٠٢، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی دەستبەسەر کرابوو و بۆ ماوەی ۱۸ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان، ناسراو بە دەستبەسەرگەی مەیدانی نەوت، لێپرسینەوەی لێ کرابۆوە. ناوبراو دواتر بۆ زیندانی دیزڵئاوای کرماشان گواسترابۆوە و پاش ۱۲ ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو.