فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکران و دەستبەسەرکرانی یەزدان خەزائی لە لایەن دادگای شەهریاری تاران
شەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۴   |  09-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤ ، یەزدان خەزائی، لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەكان بۆ دادگای شۆڕشی شاری شەهریار سەر بە پارێزگای تاران بانگ و دەستبەسەر كراوە.
هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران و تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر یەزدان خەزائی لەبەر دەستدا نییە. یەزدان خەزائی لە ڕێكەوتی ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، لەگەڵ باوكی بە ناوی حاتەم خەزائی و ئێحسان خەزائی براكەی و هاوژینی براكەی بە ناوی نێدا كاریگەر بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شەهریاری سەر بە پارێزگای تاران بانگ و هەڕەشەیان لێ كرابوو. هەروەها، ئێحسان خەزائی و نێدا كاریگەر لە ڕێكەوتی ٢٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شەهریار دەستبەسەر كرابوون. شایانی باسە، نێدا كاریگەر دوای چەند كاتژمێر ئازاد كرابوو و ئازادكرانی ئێحسان خەزائی ڕۆژی ٢٨ی هەمان مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی كاتی بووە. جێگای ئاماژەیە، عێرفان خەزائی گەنجی تەمەن ٣٠ ساڵ و برای یەزدان خەزائی، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە شاری شەهریار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم كوژرابوو.