نەدرانی حەقدەستی ١٥٠ کرێکاری شیرکەتی بیناسازی تاران گرووپ
شەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۴   |  09-08-2025

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، حەقدەست و مەزایای ١٥٠ کرێکاری شاغڵ لە شیرکەتی بیناسازی “تاران گرووپ” پەرداخت نەکراوە.
شایانی باسە، ئەم کرێکارانە بەهۆی پەرداخت نەکرانی مۆتاڵباتەکانیان لە بارودۆخێکی سەخت دان و ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەرپرسانی شیرکەت هیچ سەرنجێک بە دانی داواکارییەکانی کرێکاران نادەن.
شیرکەتی تاران گرووپ کە نووسینگەکەی لە نزیک مەیدانی “فاتمی”یە، یەکێک لە گەورەترین شیرکەتەکانی بیناسازی لە ئێرانە کە لەئێستادا، بەرپرسیارەتی چەندین پڕۆژەی گەورە لەوانە: مێترۆی هێڵی ٧ی ئەفسەرییە و مۆنۆڕەیلی قۆم و هەروەها چەند پڕۆژەی دیکە لە کەماڵ شاری کەرەج و شارەداریی گەرمدەڕەی لەئەستۆیە.