فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە ورمێ
یەکشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۴   |  10-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “سابر عەمری”، خەڵکی ئاوایی “بڕۆش قشڵاق”ی سەر بە شاری سەڵماس، لە کاتی کارکردن لە بینایەک بەهۆی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، لە تەبەقەی شەشەمی ساختمانەکە بەربووەتەوە و گیانی لە دەستداوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کرێکارە لاوە دوای ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانەی “خومەینی” ورمێ گیانی لە دەستداوە. جێگای ئاماژەیە، ساڵانە بە سەدان کرێکار بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسان و خاوەن کاران لەئاست دابین کردنی کەرەستەی خۆپارێز و ڕەچاو کردنی ڕێوشوێنەکانی ئەمنییەت لە شوێنی کار، دەبنە قوربانی ڕووداوەکانی شوێنی کار.